ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باکووری پارێزگای دیالە دەست پێ کرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەەمانی داعش لە ناوچەکانی دەورووبەری ناحیەی عوزێم باکووری پارێزگای دیالە دەست پێ کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش، پەلاماری خاڵێکی سوپای عێراقیان دابوو لە سنووری ناحیەی عوزێم و بەھۆیەوە سەربازێک برینداربوو.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017 دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.
ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە دیاله بەرێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.