كاركردن لەپڕۆژەی دوسایدكردنی رێگەی كەلار – دەربەندیخان بەردەوامە و 55ملیار دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە تەرخان كراوە.
له راگهیاندراوێكدا، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: كاركردن لەسەرجەم بڕگەكانی دروستكردنی رێگای دوسایدی وهزارهت راشیدهگهێنێت: ئەم پڕۆژەیە، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و درێژی رێگاكە (41)كم، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لەچوارچێوەی گرنگی و بایەخدان بەم پڕۆژەیەو پڕۆژەكانی تری وەزارەت لە سنورەكە، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەماوەی تەمەنی ئەم كابینەیەدا حەوت جار بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی سنورەكەی كردوە، هاوكات هەر لە تەمەنی ئەم كابینەیەدا بڕی زیاتر لە (55)ملیار دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە تەرخانكراوە.
داڕشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.