Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 23:34

ماراسۆنی نیویۆرک له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و خانمان به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


 ماراسۆنی نیویۆرك  له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و خانمان به‌رێوه‌چوو، له‌نێو پیاواندا، ئه‌لبێرت كۆریر توانی به‌ بڕینی دوو كاتژمێر و هه‌شت خوله‌ك و 22 چڕكه‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ ده‌ست بهێنێت و محه‌مه‌د عه‌ره‌بی مه‌غریبی پله‌ی دووه‌م و ئه‌یوب فانیه‌لی ئیتاڵیش پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت. 
 له‌نێو خانماندا، پێرێس جه‌پچه‌چه‌ری كینیایی كه‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ و توانی له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ كه‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام درا میدالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت به‌ بڕینی دوو كاتژمێر و 22 خوله‌ك و 39 چركه‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌ پەنجاهه‌مین ماراسۆنی نیویۆركدا له‌نێو پیاواندا، ئه‌لبێرت كۆریری كینیایی و له‌نێو خانماندا، پێرێس جه‌پچه‌چه‌ر پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا.
براوه‌كانی ماراسۆنه‌كه‌ی نیویۆرك كه‌ له‌ ستاتین ئایسلانده‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد و له‌ هێڵی كێشراوی پردی ڤێڕازانۆ له‌ سێنتڕاڵ پارك له‌ ناوچه‌ی مانهاتان كۆتایی هات ده‌ستنیشان كران.
له‌نێو پیاواندا، ئه‌لبێرت كۆریر توانی به‌ بڕینی دوو كاتژمێر و هه‌شت خوله‌ك و 22 چڕكه‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ ده‌ست بهێنێت و محه‌مه‌د عه‌ره‌بی مه‌غریبی پله‌ی دووه‌م و ئه‌یوب فانیه‌لی ئیتاڵیش پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌نێو خانمانیشدا، پێرێس جه‌پچه‌چه‌ری كینیایی كه‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ و توانی له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ كه‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام درا میدالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت به‌ بڕینی دوو كاتژمێر و 22 خوله‌ك و 39 چركه‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
ڤیۆلا چیپتۆی كینیایی كه‌ به‌ چوار چركه‌ له‌ دوای جه‌پچه‌چه‌ره‌وه‌ بوو توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ئابابه‌ل یه‌شانێەی ئه‌سیوپیایش توانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌ میانی كێبڕكێكه‌دا، بڕی 100 هه‌زار دۆلار وه‌ك خه‌ڵات درایه‌ براوه‌ یه‌كه‌مه‌كان، بڕی 60 هه‌زار دۆلار درایه‌ دووه‌مه‌كان و بڕی 40 هه‌زار دۆلاریش درایه‌ سێیه‌مه‌كان.
ساڵی رابردوو، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ ماراسۆنه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا و ئه‌مساڵیش به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی بەرگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ 30 هه‌زار وه‌رزشوان به‌شدارییان تیادا كرد.
 

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.