ھێزەکانی سوپای عێراق لە باکووری پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، بەرپەرچی پەلامارێکی داعشیان دایەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە ھەشت تیرۆریستی داعش، پەلاماری خاڵێکی سوپای عێراقیان داوە لە دەورووبەری ناحیەی عوزێم باکووری پارێزگای دیالە، بەڵام ھێزەکانی سوپا بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە لە میانی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی سوپای عێراق و تیرۆریستانی داعش روویداوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکەدا، سەربازێک برینداربوو و ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون و تیرۆریستەکانی دیکەیش ھەڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.