Erbil 14°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 17:50

قه‌ڵادزێ.. گوندێک به‌ کاره‌باى نشتیمانى ڕووناک ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

كاره‌بای گشتی سلێمانی رایگه‌یاند: بەبڕی زیاتر له‌ 111 ملیۆن دینار له‌ قه‌ڵادزێ گوندێك به‌ كاره‌باى نشتیمانى رووناك ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان و بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى راپه‌ڕین، لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی زیاتر له‌  (111.742.000) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی گه‌یاندى كاره‌باى نیشتمانى بۆ گوندێكى سنورى قه‌ڵادزێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن: پرۆژەكە بریتیە لە گەیاندنی كارەبای پەستان نزم بۆ گوندی چناران لەناحیەی هێرۆ- / وێستگەی گۆڕینى كاره‌باى قه‌ڵادزێ فیدەری (13).

 كاره‌بای گشتی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پرۆژەكەش بەبڕی (111.742.000) سەدو یانزه‌ ملیۆن و حەوت سەدو چل و دوو هه‌زار دینار و لەلایەن کۆمپانیایه‌كه‌وه‌ جێبەجێ دەکرێت و بڕیاریشه‌ لەماوەی (35) رۆژدا كارەكانی تەواوببێت و گونده‌كه‌ به‌كاره‌باى نیشتمانى روناك ببێته‌وه‌.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.