شارهزایهكی كهشناسی پێشبینی دهكات: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەگەری هاتنی یەکەم شەپۆلی بەفربارین ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بکات .
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایدهگهێنێت: لە ڕۆژانی (17 بۆ 24)ی ئەم مانگە ئەگەرێکی سەرەتایی هەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و کەشی زستانە و سەرما پێشبکەوێت.
راشیدهگهێنێت: شەپۆلەکە بەگشتی جێگیر نیە لە ڕووی کاتی ھاتن یان نەمان و مانەوەی، تەنھا ئەوە دەرکەوتووە لە نێوان (17 و 24) مانگ ئەم ئەگەرە ھەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە.
ئاراس جەبار پێشبینیش دەکات، کە پێش ئەو وادەیەش ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بکات.
وادەی یەکەم شەپۆلی بەفربارین لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.