Erbil 14°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 17:46

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامداوه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وزیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ و تایبه‌تی ئه‌نجامداوه‌.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ و تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌نجامداوه‌.

كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ 3 درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌وڵی تیرۆركردنی درا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند پاسه‌وانێكی بریندار بوون.

هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌ مسته‌فا كازمی له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "من سه‌لامه‌تم سوپاس بۆ خوا، له‌نێو گه‌له‌كه‌مم، داوا ده‌كه‌م هه‌موولایه‌ك ئارامبن و دانبه‌خۆدا بگرن له‌پێناو عێراق".

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.