Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 12:53

نرخی بنەتۆی گەنم دابەزێنرا

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی بنەتۆی گەنم دابەزێنرا بۆ 530 هەزار دینار.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  ڕایگەیاند: لە هەنگاوێگی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ لە پێناو بەرژەوەندی و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جوتیاران، بە مەبەستی دابینکردنی بنەتۆی گەنم لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی، بڕیار درا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ530  هەزار دینار بۆ هەر تەنێک، کە بە بەراورد ئەم نرخە لە بازاڕەکانی جیهان و کوردستان لەسەرووی ملیۆنێک دینارە.

ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری قەیوان و خۆشناو جێبەجێ دەکرێت، جوتیاران ئێستا دەتوانن بەو نرخەی کە دیاریکراوە هەرزانتر لە نرخی بازاڕەکان بنەتۆی گەنم بە کوالێتی بەرز و بەبڕشت و تەرزی خۆماڵی بەردەست بکەن، بەو ڕێژەیەی کە لە ساڵی پاردا بەرهەم هێنراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.