به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه قاعیده‌یه‌كی موبه‌ڕیده له بارهه‌ڵگرێك به‌رده‌بێته‌وه و ڕووداوێكی هاتووچۆ ده‌نێته‌وه.
فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆی لەسەر شەقامی 120 مەتری شاری هه‌ولێر لە لووپی سەرکەوتنی نزیک ماجدی مۆل، کیایەکی بارهەڵگر کۆمەڵێک ئاسنی کۆنەی بە هەرەمەکی بارکردبوو و بەخێراییش دەڕۆیشت وەکو پیشەی هەمیشەیی هەندێک شوفێر، بەهۆی جوولەی کیایهكه قاعیدەی موبەڕیدەیەک کە لە پشتەوە دانرابوو ده‌کەوێت.
ڕاشیگه‌یاند: كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی قاعیده مووبهڕیدهكه ده‌بێته هۆی شپرزەبوونی شوفێری پڕادۆیەکی تایبەت کە لە دووای كیایه‌كه دەڕۆیشت و هەوڵی دا خۆی لە قاعیدەکە نەدا، بۆیە کۆنترۆلی لەدەست دا و خۆی کێشا بە دوواوەی کیایەکە.
فازڵ حاجی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە دەرەنجامی ڕووداوه‌كه سەرنشینێکی کیایهكه زامدار بوو لەگەڵ کەوتنەوەی زیانێکی زۆری مادی، لە لێکۆلینەوەش شوفێری کیا بارهەڵگره‌كه بە لایەنی خەتابار دانرا، چونکە ڕووداوەکە بەهۆی کەوتنی بارەکەی ئەوه‌وه بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر تكای له شوفێرانی بارهه‌ڵگر كرد دەرس له ڕووداوه‌كه وەربگرن، ڕاشیگه‌یاند كه پۆلیسی هاتووچۆ لێپیچینەوه دەکات لەسەر نەبەستنەوەی بارەکان، ئەوە بۆ ئێوەیه و بۆ سەلامەتی ئێوەیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.