وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند هیچ پێشنیارێك بۆ داخستنی قوتابخانه‌كان نییە و دەبێت سەرجەم مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7 ی 11ی 2021 بەئامادەبوونی د. سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی و بەشێك لەبەرپرسانی دیکەی تەندروستی لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەی (جەمالی حاجی علی) کە تایبەتە بە توشبوانی شێرپەنجە کرایەوە.
دواتر د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا سه‌باره‌ت به‌داخستنی قوتابخانه‌كان و وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: هیچ پێشنیارێك نییە بۆ داخستنی قوتابخانه‌كان و دەبێت تاوه‌كو 1-12-2021 مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن، یان دەبێت هەفتانە پشكنینی كۆڕۆنا بكەن.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هەتا 1-1-2022 دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسین وەربگرن.
وەزیری تەندروستی: قوتابخانه‌کان داناخرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.