مەسرور بارزانی : حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و هاووڵاتیان به‌یه‌كه‌وه یه‌ك خه‌ممان هه‌یه كه ئه‌ویش خه‌می نیشتیمان و دانیشتووانی ئه‌م نیشتیمانه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی نۆڤه‌مبه‌ری 2021 مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گوندی کۆری لە هەولێر دانا و لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و هاووڵاتیان به‌یه‌كه‌وه یه‌ك خه‌ممان هه‌یه، كه ئه‌ویش خه‌می نیشتیمان و دانیشتووانی ئه‌م نیشتیمانه‌یه، به‌یه‌كه‌وه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی خۆمان بونیات بنێین و باشتری بكه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ساتی به‌هاناوه‌چوونی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌و کۆمەڵگە نیشتەجێیە، منداڵێك له‌بری ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری بۆ خێزانه‌كه‌ی بكات، داوای درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی كرد، ئێمه‌ش به‌ڵێنمان پێیدا و ئێستا به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له گوتارەکەیدا هەروەها گوتی هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا به‌داخه‌وه به‌هۆی بارانبارینێكی زۆر، لێره زه‌ره‌ر و زیان به‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كه‌وت، من له سه‌ردانم بۆ ئێره، كه هاتم شتێك زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام، یه‌كێك له كوڕه گه‌نجه‌كانی دانیشتووی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، له جیاتی داوای شتێك بۆخۆی بكات، گوتی ئێمه قوتابخانه‌مان نییه، ئه‌گه‌ر بكرێت قوتابخانه‌یه‌كمان بۆ دروست بكه‌ن.
سەرۆکی حکومەت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان بکرێت بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌وكاته‌ش من به‌ڵێنم دا ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیانیان به‌ركه‌وتووه درێغی ناكه‌ین، ئه‌مڕۆش لێره‌ین تا به‌ڵینه‌كه‌ی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین، هه‌ر ئه‌وكاته په‌یوه‌ندیمان به سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ به‌رێز مسته‌فا كازمی كرد، داوام لێی كرد له بودجه‌ی فریاگوزاری، ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت یارمه‌تی هه‌رێم بده‌ن، وه‌كو مافی ئه‌و خه‌ڵكه، ئەویش به‌ڵێنی پێداین به بڕێك پاره هاوكاریمان بكه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وانمان نه‌كرد، پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری شاره‌وانی و به‌ڕێزانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندارم به‌م پرسه راسپارد، كه زیانه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه بخه‌مڵێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چیمان پێ ده‌كرێت، بۆیان بكه‌ین.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه ئیدارییانه‌ی کرد کە له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌كه خه‌ریك بوون له پاك كردنه‌وه و ڕزگاركردنی گیانی ئه‌و خه‌ڵكه و دواتر خه‌مڵاندنی زیانه‌كان و پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه. گوتیشی له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵیاندابووم، ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م و هیوادارم نموونه‌یان زۆر بێت.
ئاشكراشی كرد، دروستكردنی ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌م شێوه بوو، كه له‌سه‌ر داوای ئه‌و خه‌ڵكه پێویسته داوا كرابوو، كه قوتابخانه دروست بكرێت، به‌ڵام هه‌ر له‌م كاته زۆر لە نیشتیمانپه‌روه‌رە دڵسۆزەکانی كوردستان ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا، كه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌گه‌ر پێویستی هەبێت یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین، یه‌كێك له‌و به‌رێزانه شێخ فاخیر بوو له گرووپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان، كه گوتیان ئێمه‌ش ئەگەر پێویست بێت ده‌توانین یارمه‌تیتان بده‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رڕوونیكرده‌وه، ئێمه داوامان كرد ئه‌م قوتابخانه‌یه دروست بكه‌ن، به سوپاسه‌وه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی، ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ دانانی بەردی بناغەی ئه‌م قوتابخانه‌یه، كه ئه‌مه روحی خۆشه‌ویستی هاووڵاتیان و یارمه‌تیدانی یه‌كتر و به‌هاناوه هاتن و دروستبوونی بڕوا و متمانه له نێوان هاووڵاتی و حكومه‌ت پیشان ده‌دات، ئه‌مه شتێكه پێویسته زیاتر كاری له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌كی جیاوازی حوكمڕانی له كوردستان پێشانی هه‌موو لایه‌ك بده‌ین، كه حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و هاووڵاتیان به‌یه‌كه‌وه یه‌ك خه‌ممان هه‌یه، كه ئه‌ویش خه‌می نیشتیمان و دانیشتووانی ئه‌م نیشتیمانه‌یه، به‌یه‌كه‌وه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی خۆمان بنیات بنێین و باشتری بكه‌ین.
سەرۆکی حکومەت ڕوونیکردەوە کە له‌م كابینه‌یه، زیاتر له په‌نجا قوتابخانه‌ی نوێ خراونەتە خزمه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌رده‌وه‌رده‌وه، كه 25 هه‌زار قوتابی له‌خۆده‌گرن، هه‌روه‌ها بودجه‌ی پێویستیش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ دروستكردنی 23 باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی دیكه، كه به زوویی هیوادارم له سه‌رتاسه‌ری هه‌موو كوردستان و پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ته‌واو بكرێن.
سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی: بە بۆنەی نزیك بوونەوە له ساڵیادی كۆچی دوایی پارێزگاری خۆشه‌ویستمان كاك (فه‌رسه‌ت سۆفی)، داوا له وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كه‌م، كه یه‌كێك له‌و قوتابخانانه، به‌ناوی كاك فه‌رسه‌ت بكات، ئه‌مه‌ش بۆ پێشاندانی سوپاس و پێزانینی هاووڵاتیان بۆ ئه‌و به‌ڕێزه جوانه‌مه‌رگه، هه‌روه‌ها وه‌كو نواندنی وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌ن.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی: هیوادارین بتوانین له‌هه‌موو كاتێكدا كه خوا نه‌خواسته كاره‌سات دروست ده‌بێت، پێكه‌وه وڵاتێكی ئاوه‌دانتر بنیات بنێین، جارێكی دیكه سوپاسی گرووپی كۆمپانیاکانی قه‌یوان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌یان، هیوادارم نموونه‌یان زۆر بێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه زۆرێك له بازرگانانی تریش ئاماده‌ییان نیشانداوه، بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه حكومه‌ت پێیان ڕاده‌سپێرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی سەرۆکی وەزیرانی فیدراڵ مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوێنێ شه‌و دیاره هه‌وڵێكی ترسنۆكانه دراوه بۆ تیرۆركردنی به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ئێمه به توندترین شێوه ئه‌م هه‌وڵه تیرۆریستییانه‌یە سه‌ر كۆنه ده‌كه‌ین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی خۆمان بۆ مسته‌فا كازمی بۆ چه‌سپاندنی دیموكراتی و سه‌قامگیری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌باری په‌تای كۆرۆناوه داوای لە هاووڵاتییان کرد کە خۆیان بپارێزن، سەرۆکی حکومەت لەمبارەیەوە گوتی : ده‌مه‌وێ جارێكه‌ی دیكه‌ش، داكۆكی له خاڵێك بكه‌مه‌وه، كه خۆپارێزییه له په‌تای كۆرۆنا، ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا پێیان نه‌كراوه یان ئاماده‌نه‌بوون، بچن ڤاكسین وه‌ربگرن، پێویستە بچن ڤاکسین لە خۆیان بدەن تاوه‌كو خۆیان و كه‌سوكاریان بپارێزین، چه‌ندین جار ئه‌م داوایه‌م كردووه، ئه‌مه ئه‌ركێكی هاوبه‌شه، با ئه‌م فشاره ته‌نیا له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی نه‌بێت.
گوتیشی ئێمه پێویسته سوپاسگوزاری كه‌رتی ته‌ندروستی بین به‌هه‌موو دكتۆر و په‌رستیارانەوە، كه شه‌و و ڕۆژ له خزمه‌تی ئێمه‌دان، به‌ڵام بۆ سوكردنی ئه‌ركی ئه‌وان، ئێمه خۆمان ده‌توانین به كوتانی خۆمان و وه‌رگرتنی ڤاكسین، زیاتر خزمه‌تی خۆمان و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین، ئه‌م باره قورسه‌ش له سه‌ر ئه‌وان كه‌م بكه‌ینه‌وه، بۆیه داواتان لێده‌كه‌م ڕه‌چاوی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن، خۆتان بپارێزن، هیوادارم هه‌مووتان هه‌ر سه‌لامه‌ت و سه‌ركه‌وتوو بن، كوردستانیشمان هه‌ر ئاوه‌دان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.