له پێنجی تشرینی دووه‌مدا له ئاكامی پێكدادانی نێوان پشتیوانانی حه‌شدی شه‌عبی و هاوپه‌یمانیی فه‌تح نزیك له ئێران كه ناڕازین له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، خۆپیشانده‌رێك كوژرا.دوای رووداوه‌كه‌ش گرژیی زیادی كرد و قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه هێزێكی میلیشیای شیعه‌یه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد و لێدوانی هه‌ڕه‌شه ئامێزی دژبه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دا، هه‌روه‌ها دوێنێ له پرسه‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌یشدا، لێدوانی هه‌ڕه‌شه ئامێزی دژبه كازمی به‌كارهێنایه‌وه.
هاوكات هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، هادی عامری و ئه‌بو ئه‌لا وائیلی كه سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیا شیعه‌كانه به‌رپرسیارێتی گرژییه‌كانیان خسته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت و ره‌خنه‌ی توندیان لێ گرت، هادی عامری باسی له‌وه كرد كه بكوژی خۆپیشانده‌ره‌كه بێ سزا نامێنێته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له هه‌وڵێكی تیرۆركردن كه به درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆسه‌ر ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا، رزگاری بوو.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ماڵه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا به درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ری و كازمی به‌بێ هیچ زیانێك رزگاری بووه و باری ته‌ندروستیی باشه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی له ناوچه‌كه‌دا.
دواتریش مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند :من باشم و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌مم. داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م ئارامبن و دان به خۆیاندا بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.