له پهیامێكدا، سهرۆك مهسعود بارزانی ئیدانهی هێرش كردنه سهر ماڵی مستهفا كازمی دهكات.
له پهیامهكهی سهرۆك بارزانیدا هاتووه: زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم.
سهرۆك مهسعود بارزانی: راشیدهگهێنێت: پێویستە ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، لەرێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لەناوچەى سەوزى بەغدا هێرشکرایە سەر ماڵى مستەفا کازمى و لە هەوڵى تیرۆرکردن رزگارى بوو.
دوای هێرشهكه مستهفا كازمی له تویتێکدا رایگەیاند: سوپاس بۆ خودا من باشم و لەگەڵ گەلەکەمدا داواى ئارامى بۆ عێراق دەکەم.
سەرۆک بارزانی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.