Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:55

لیوا یەحیا رەسوڵ : ھێزە ئەمنیی و ھەواڵگرییەکان لێکۆڵینەوە لە ھێرشه‌که‌ی سەر ماڵی مستەفا کازمی ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگەیاند کە ھێزە ئەمنیی و ھەواڵگرییەکان دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەکان بۆ ئەوەی بزاندرێت، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە چی شوێنێکەوە ئاراستەی ماڵی مستەفا کازمی کراون.

لیوا یەحیا رەسوڵ ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەئێستادا رەوشی ئەمنی لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا سەقامگیرە و گوتی: "ھێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی پێویستیان بۆ پاراستنی رەوشەکە گرتووەتەبەر".

لیوا یەحیا رەسوڵ راشیگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ھێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی دەستی پێ کراوە و گوتی: " ھێزە ئەمنیی و ھەواڵگرییەکان دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەکان بۆ ئەوەی بزاندرێت، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە چی شوێنێکەوە ئاراستەی ماڵی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کراون".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکرایە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.