Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:38

مه‌سرور بارزانی: هێرشی سه‌ر ماڵی مسته‌فا کازمی سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌م

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەك لە گوندی کۆری دادەنێت.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7 ی 11 ی 2021، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له‌ گوندی كۆری له‌ پارێزگای هه‌ولێر دانا. 
 له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاند:  له‌ساتی به‌هاناوه‌چوونی لافاوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی  رابردوو  له‌ پڕۆژه‌ی گوندی كۆریدا،  گه‌نجێك باسی له‌ نه‌بوونی قوتابخانه‌ی كرد بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ، ئێمه‌ش به‌ڵێنمان پێی دا و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
 له‌ گوتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:  به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی زۆری باران بارین زیانێكی زۆر به‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌وت،  له‌كاتی  رووداوه‌كه‌شدا داوام له‌ حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ كرد كه‌ له‌بوودجه‌ی هاوكاریكردن قه‌ره‌بووی خه‌ڵك بكاته‌وه‌.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی،  چاوه‌ڕوانی عێراقمان نه‌كرد و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌مان ده‌ستپێكرد  و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتوو ده‌ده‌ین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ نمونه‌ی متمانه‌ی نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵكه‌.
له‌ باره‌ی ره‌وشی عێراق و هێرش كردنه‌ سه‌ر ماڵی كازمی به‌ فرۆكه‌ی دڕۆنه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی ، رایگه‌یاند: هه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌ بۆ تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی دراوه‌ ، راشیگه‌یاند: پشتیوانی خۆمان بۆ كازمی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كه‌م. 
بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، لەرێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لەناوچەى سەوزى بەغدا هێرشکرایە سەر ماڵى مستەفا کازمى و لە هەوڵى تیرۆرکردن رزگارى بوو.
دوای هێرشه‌كه‌ مسته‌فا كازمی له‌ تویتێکدا رایگەیاند: سوپاس بۆ خودا من باشم و لەگەڵ گەلەکەمدا داواى ئارامى بۆ عێراق دەکەم.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.