Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:46

بەبڕی 195 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لە قەزای دوکان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی (195) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەكە بریتیە لە گەیاندنی كارەبای پەستان نزم بۆ گوندی گۆمەزەل لەناحیەی بنگرد- قەزای دوكان/ وێستگەی گەشتیاری دوكان فیدەری دوو.
پرۆژەكەش بەبڕی (195.788.200) سەدو نەوەدو پێنج ملیۆن و حەوت سەدو هەشتاو هەشت هەزارو دووسەد دینارو لەلایەن کۆمپانیای ئاكار کارەکانی جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی 40 رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.