Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:47

موقته‌دا سه‌در: هه‌وڵی تیرۆرکردنی کازمی به‌ئامانجگرتنی عێراق و گه‌له‌که‌یه‌تی

کوردستان TV
100%

موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌ركۆنه‌ی به‌ئامانج گرتنی ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردوو رایگه‌یاند:هێرشه‌كه‌ هه‌وڵێگه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ گێره‌شێوێنی و توندوتیژی.

سه‌در له‌توێتێكدا له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا ده‌ڵێت: ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریسته‌ كه‌ به‌رزترین لایه‌نی وڵاته‌كه‌ی كردۆته‌ ئامانج، به‌ئامانج گرتنێكی دیارو روونه‌ بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی،كه‌ ئامانج لێی ئاسایش و سه‌قامیگرییه‌كه‌یه‌تی.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7-11-2021 له‌رێگای دڕۆنه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرنی عێراق.

دوای رووداوه‌كه‌ش مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرنی عێراق گوتی: من باشم سوپاس بۆ خوا له‌ناو گه‌له‌كه‌مدام و له‌ پێناو عێراق داوای ئارامی و دان به‌خۆداگرتن له‌ هه‌مووان ده‌كه‌م.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.