Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:41

زەحمەتە تەواوی شیعە یەک دەنگ و هەڵوێستبن بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی ڕۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی عێراق و بەردەوامی ململانێی سیاسی و مەترسییەکان دانا جەزا  ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند:

ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا له‌ خوارووی عێراق هه‌یه‌ پاشه‌كشه‌ و خۆپیشاندانه‌، هۆکارەکەی بۆ ئه‌و حزبانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ پاشه‌كشه‌یان به‌ خۆوه‌ بینیووه‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌و هەڵبژاردنە، هه‌روه‌ها  ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێ بوو ئالیه‌تی نوێ و كۆمسیۆنێكی نوێ، له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی تێیدا روویدا بێت.

دانا جەزا گوتی: ئەو ئەنجامانە بۆ ئێمە چاوەڕوان کراو بوون، هەرچەندە ئێمە تێبینیمان هەبوو لەسەر یاساکە بەڵام مامەڵەمان لەگەڵ کرد

هەروەها دانا جەزا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی عێراق گوتی: ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و دواوه‌ چوون ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌یان دروستکرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قام رازی بكه‌ن، هەروەها فشاریشه‌ بۆ سه‌ر كۆمسیۆن و هه‌وڵیشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ حكومه‌تی داهاتوو پێگه‌یان به‌هێز بێت.

گوتیشی: ئه‌و داخوازیانه‌ی خۆپیشانده‌ران و ئه‌و پارته‌ سیاسییانه‌ قورسن و جێبه‌جێ ناكرێن كه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست بژمێردرێنەوە، كۆمسیۆن ئه‌و كاره‌ نه‌كات، هەروەها په‌سه‌ندكردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش پەسەند ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ فشاری سیاسیین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت پشكیان هه‌بێت.

دانا جه‌زا ڕایگه‌یاند، مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ نایه‌وێت دەستوەردان له‌ پرسه‌ سیاسیه‌كاندا بكات به‌تایبه‌تی له‌و ململانێیه‌ی نێوان خودی شیعه‌كان.
ڕاشیگەیاند: پێویسته‌ به‌ره‌یه‌كی كوردستانی هه‌بێت بۆ پێكھێنانی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ش پێویسته‌ ئامانجی سه‌ره‌كی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كورد بێت.

لای خۆیه‌وه‌ د. هاوار نێروەیی  مامۆستای زانکۆ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی عێراق و مه‌ترسییه‌كان و ملمڵانێ سیاسییه‌كان ڕایگەیاند: 


به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتن له‌ دیموكراسیه‌ت زۆر جار له‌ وڵاته‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كان و له‌ عێراقیش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی وه‌كو پێویست پەسەند ناكرێت و ڕەتدەکرێنەوە به‌تایبه‌تی ئه‌و پارتانه‌ی كه‌ خاوه‌ن چه‌كدارن و به‌تایبه‌تتر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ كورسیه‌كانیان بۆ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبۆته‌وه‌، لەبەرامبەر ئەوەشدا په‌نا بۆ وروژاندنی شه‌قام ده‌به‌ن و چه‌كداره‌كانیان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه‌ زیاتر بشێوێنن.

د.هاوار نێروەیی گوتی: زەحمەتە ته‌واوی شیعه‌ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن و به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو بن، ده‌یان به‌ره‌ی جیاجیای شیعه‌ بوونی هه‌یه‌، هه‌ستی نیشتیمانی بوونی نه‌مایه‌ و لە نێو سوننه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ دووبه‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكار دروست بوونه‌ و گوتارێكی یه‌كگرتوو نییە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق له‌ بواری پڕاکتیکیدا پارچه‌ پارچه‌ بووه‌ و ته‌نها له‌ بواری تیۆریدا به‌ یه‌ك عێراق ناوده‌برێت.

د. هاوار نێروەیی لەکۆتاییدا گوتی: كورد توانی ڕێژه‌یه‌كی باشی كورسی ده‌سته‌به‌ر بكات لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، به‌وه‌ش ده‌بێت ڕۆڵێکی باش بگێڕێت و پێویستیشه‌ به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو هه‌بێت له‌ ناو كوردا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ هێزێكی گه‌وره‌ مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و ببنه‌ كارتێكی فشار بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ ده‌ستووریه‌كان ئه‌وانه‌ی پێشتر جێبه‌جێ نه‌كراون ، جێبه‌جێ بكرێت.

داڕشـتنی: سـوهێل تاهـیرعـه‌بـدوڵـڵا
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.