بهبۆنهی ههڵبژاردنهوهیان به سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان ، سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كاوه مهحمود دهكات.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەناوی خودای بەخشندەو میھرەبان
بەڕێز د.کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سەرکەوتنی حەفتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
وێڕای پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حزبە تێکۆشەرەکەتان ، ھیوادارم لە قۆناغی داهاتووی ژیانی سیاسی گەلەکەماندا بەشداریتان کاراتربێت و لە خزمەتی پێشکەوتنی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستاندا بن.
مسعود بارزانی
٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
سهرۆک بارزانی پیرۆزبایی له سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.