سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق، فایەق زێدان و ئەمنیداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق، قەیس خەزعەلی گرژییەکانی دوێنێ ھەینی لە خۆپیشاندانەکانی بەغدایان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ شەممە فایەق زێدان پێشوازیی لە قەیس خەزعەلی کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا خەزعەلی گرژییەکانی دوێنێ ھەینی لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا تاوتوێ کراوە.
باس لەوشکراوە کە لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق، فایەق زێدان جەختی کردووەتە لەسەر ئەوەی کە خۆپیشاندانی ئاشتییانە و رادەربڕین مافێکی راوەی ھاووڵاتییانە کە لە دەستووردا چەسپاوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لای خۆیەوە ئەمنیداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق، قەیس خەزعەلی رایگەیاندووە، پێویستە ئەو کەسانەی کە ھۆکاربوون لە کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشاندەران، بەپێی یاسا سزا بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.