تهندروستی سلێمانی رایگهیاند: تیمەکانی پێدانی ڤاکسین لە شاردا زیاد دەکرێت.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی بڵاویكردهوه: داوا لە هاوڵاتیان دەکهین کە دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر 8 بەیانی بۆ 4 پاش نیوەڕۆ سەردانی هەریەک لەم مەڵبەندی تەندروستی و ئهم سە نتەرانە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین:
1_ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلیمانی
2_ کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی / ڕێکخراوی کلتوری
3_ بنکەی پێدانی ڤاکسین لەناو زانکۆی سلێمانی
4_ مەڵبەندی تەندروستی سەروەری
5_ مەڵبەندی تەندروستی خەبات
6_ مەڵبەندی تەندروستی بابە گوڕگوڕ
7_ کلنکی ڕاوێژکاری علی کەمال
8_ مەڵبەندی تەندروستی شەهیدانی کەڵەکن
9_ مەڵبەندی تەندروستی کارێزە وشک .
تهندروستی سلێمانی راشیدهگهێنێت: جگە لەوەی لە بەیانیاندا سەرجەم ئەو مەڵبەند و بنکە تەندروستیانەی کەپێشتر کاریان کردوە لە پێدانی ڤاکسین بەردەوام دەبێت.
ههروهها راشیدهگهیهنن: هاوکات لە ڕێگەی تیم مۆبایلەوە کە بە یانیان لەبەردەم باخی گشتی دەبێت لەکاتژمێر 8:30 بەیانی تا12:30 نیوەڕوان پاشان لەکاتژمێر 1:30 تا کاتژمێر 5:00 لە بەر دەرکی سەرادا دەبێت شەوانیش لەشەقامی سالم دەبێت جگەلەوەی لەڕێگای چەند تیمێکی گەڕۆک ڕۆژانە سەردانی قەزاو ناحیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکرێت تاکو زۆرترین هاوڵاتی ڤاکسین دژی کۆرۆنا وەربگرێت .
له كۆتاییدا تهندروستی سلێمانی رایدهگهێنێت: داوکارین لەهاوڵاتیان هاوکاری تیمەکان بکەن وڤاکسین دژی کۆرۆنا وەربگرین.
تیمەکانی پێدانی ڤاکسین لە شاری سلێمانی زیاد دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.