Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:49

لە دیوانییە ماڵی کاندیدێکی سەربەخۆی براوەی ھەڵبژاردنەکان کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

ماڵی نازم فاھم شبلی،کاندیدی سەربەخۆی براوەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراو لە قەزای غەماس رۆژئاوای پارێزگای دیوانییە، کرایە ئامانج

له‌وباره‌یه‌وه‌ نازم فاھم شبلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: بە تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراو، ماڵەکەم لە قەزای غەماس رۆژئاوای پارێزگای دیوانییە، کراوەتە ئامانج.

باسی لەوەشکردووە کە تەقینەوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە و گوتی: ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەست پێکردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.