موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رۆژی هه‌ینی كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا هێناو گه‌ڕایه‌وه نه‌جه‌ف.
له‌وباره‌یه‌وه ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌سێكی نزیك له‌سه‌در له راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: وه‌ك سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و توندتیژییانه‌ی رووده‌ده‌ن، موقته‌دا سه‌در كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا هێناوه‌و داواشی له لایه‌نگرانی كردووه كه دان به‌خۆدا بگرن.
جێگای ئاماژه‌پێدانه ئێوارەی دوێنێ ھەینی لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق شەڕە تەقە لە نێوان خۆپیشاندەرانی دژ بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ھێزە ئەمنییەکان روویدا و بەھۆیەوە 98 کارمەندی ئەمنی و 27 خۆپیشاندەر برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.