کاتژمێڕ 8:00ـی ئێوارەی ئەمشەو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە توندی وەڵامی پەلامارێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستانی داعش دایەوە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: کاتژمێر 8:00ـی ئێوارە، تیرۆرستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی 1ـی لیوای 9ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرەگە لە سنووری میحوەڕی گەرمەسێر- کفری دا.
ڕاشیگەیاند: پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵامدرایەوە و لێیان هاتنە دەست، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.
هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەمە بۆ چەندین جارە داعش، سوود لە بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی وەردەگرێت، بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.