سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
عەمار حەکیم هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە لە هەموو هەنگاوێکدا بەرژەوەندییەکانی عێراق و خەڵکەکەی لەبەرچاوبگیرێت، هەروەها ئاماژە بە هەستیاری قۆناغی داهاتوو کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا عەمار حەکیم ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان خۆی و سەرکردە کوردییەکان کرد، بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستان و عێراقە، یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به بردنه‌وه‌ی 33 كورسی په‌رله‌مان بووە تاکە حزبی عێراق کە ئەم ڕێژەیە بەبێ هیچ هاوپەیمانییەکی پێشوەختە بەدەست بهێنێت.
لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکانی شاندی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغدا، دوێنێ پێنجشەممە شاندەکەی پارتی لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدڕ کۆبوونەوە، هەروەها ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە.
هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بە مەبەستی یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ یەکخستنی داوکاری و داخوازییەکان لە حکوومەتی نوێی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ره‌زۆری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببووه‌وه.
جێی باسه له ڕۆژی 8 و 10ی مانگی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا لایه‌نه كوردستانییه‌كان 63 كورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر كرد كه پارتی له ڕیزی یه‌كه‌میان بوو به 33 كورسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.