دوو ئافرەت لە ڕانیە بە تۆمەتی دزینی بڕێک دراو و مۆبایل دەستگیر دەکرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك به مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا سه‌ردانى به‌شی پۆلیسی تاوانی ڕاپه‌ڕینی كرد كه به وته‌ی خۆی له ناو بازاڕی ڕانیه جزدانیان لێدزیوه كه بڕێك دراو و مۆبایلێكی ئایفۆنی تێدابووه، ده‌ستبه‌جێ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخرا و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تاوانباری نادیار ده‌رچوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد به‌سوود وه‌رگرتن له كامێرای چاودێری توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن به ناوه‌كانی (ى، ش،ع) له ڕه‌گه‌زی مێ له‌دایكبووی ساڵی 1988 و تۆمه‌تبار (ش،ج،ن) له ڕه‌گه‌زی مێ له‌دایكبووی سالی 2006 ده‌ستگیربكرێن كه هه‌ردووكیان دانیشتووی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەش دەکات کە دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و پۆلیس دانیان بە تاوانەکانیاندا نا و پاشان دادوه‌ر بڕیاریدا به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی پاره‌ی دزراو و ڕاگرتنی تۆمه‌تبارانی ناوبراو به‌پێی مادده‌ی 446 له یاسای سزادانی عێراقى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.