لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندەران ئامارێکی بڵاو کردەوە و ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی ناوچەی سەوزی بەغدای ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ لەدوای نوێژی هەینی، خۆپیشاندان لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕهزایی له ئهنجامهكانی ههڵبژاردنی پێشوهختهی عێراق دەستیپێکرد.
بەهۆی ئەوەی ئاراستەی لێشاوی خۆپیشاندەران بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا ڕۆیشتووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕێگرییان لێکردوون و بەم هۆکارەش گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە.
لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندەران ڕایگەیاند: خۆپیشاندان تا ئێستا بەردەوامە و 3 کوژراو و 92 بریندار لە نێوان خۆپیشاندەران بوونیان هەیە.
لە بەرامبەردا وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕەتی دەکاتەوە هیچ کوژراوێک هەبێت و ڕایدەگەیەنێت: لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی ناوچەی سەوزی بەغدا 125 بریندار هەن کە تەنها 27ـیان هاووڵاتی مەدەنین، ئەوانی دیکە لە هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت کە هیچ کوژراوێک نییە.
جێی باسه له ڕۆژی 8 و 10ـی مانگی ڕابردوو ههڵبژاردنی پێشوهختهی پهرلهمانی عێراق بهڕێوهچوو، لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پەسەند نەکراوی هەڵبژاردن، خۆپیشاندان لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێ کرد و لایەنە دۆڕاوەکان تۆمەتبار دەکرێن بەوەی لە پشی خۆپیشاندانەکانەوەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.