سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ هەینی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پێشوازی لە شاندیكی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوپەیمانییەتی سیاسی داهاتوو و دۆخی سیاسی ناوچەکە و هەڵچوونی خۆپیشاندەران تاوتووێ کرا.
شانده‌كه‌ی پارتی له دوێنێ پێنجشمهوه له شاری به‌غدایه بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستان و عێراقە، یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به بردنه‌وه‌ی 33 كورسی په‌رله‌مان بووە تاکە حزبی عێراق کە ئەم ڕێژەیە بەبێ هیچ هاوپەیمانییەکی پێشوەختە بەدەست بهێنێت.
هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بە مەبەستی یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ یەکخستنی داوکاری و داخوازییەکان لە حکوومەتی نوێی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ره‌زۆری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببووه‌وه.
لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکانی شاندی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغدا، دوێنێ پێنجشەممە شاندەکەی پارتی لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدڕ کۆبوونەوە، هەروەها ئەمڕۆ هەینی لەلایەن سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە پێشوازی لە شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.
جێی باسه له ڕۆژی 8 و 10ی مانگی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا لایه‌نه كوردستانییه‌كان 63 كورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر كرد كه پارتی له ڕیزی یه‌كه‌میان بوو به 33 كورسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.