Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:15

خۆپیشاندان لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەستیپێکرد و ژمارەیەک کوژراو و برینداریش هەن

کوردستان TV
100%

لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی ناوچەی سەوزی بەغدا گرژی دەکەوێتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک کوژراو و برینداریشی لێکەوتۆتەوە.

ئەمڕۆ لەدوای نوێژی هەینی، خۆپیشاندان لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایی له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق‌ دەستیپێکرد.

خۆپیشاندانەکە تا ئێستا بەردەوامە،  بەهۆی گرژی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک کوژراو و برینداریش هەن، هەروەها بەهۆی ئەم دۆخە نائاڵۆزەی بەغدا و بەردەوامبوونی خۆپیشاندان، ئەمڕۆ هەینی باری نائاسایی لە بەغدا ڕاگەیاندرا.

شەوی ڕابردوو لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ئەو لایەنەناوە هان دەدرێن کە سەرکەوتوونەبوون لە هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق‌ بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگەیاند: لەدوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت، بەهۆکاری ئەوەی كۆمیسیۆن تا ئێستا ڕۆلی به‌رچاوی خۆی له‌ سه‌یركردنه‌وه‌ی تانه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان نه‌گێڕاوه‌ كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ و دۆكۆمێنت پێشكه‌ش كراون، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ردا ڕێگره‌ له‌ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان، هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوە کرد کە کۆمسیۆن ڕۆڵی خۆی لە بێلایەنی و ئەمانەت لەدەستداوە.

 جێی باسه‌ له‌ ڕۆژی 8 و 10ـی مانگی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پەسەند نەکراوی هەڵبژاردن خۆپیشاندان لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێ کرد، لەگەڵ ئەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووبارە ژماردنەوەی دەستی بۆ سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان کرد و دەرکەوت هەموو ئەنجامەکان هاوتای ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنین، بەڵام خۆپیشاندەران ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر بە ئەنجامەکان و کۆمسیۆن تۆمەتبار دەکەن بەوەی بێلایەنی خۆی لەدەست دابێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.