په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرینكی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له‌گه‌ڵ د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونهوهوهكهدا كه له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ى ته‌ندروستیی په‌رله‌مان ڕێكخرابوو، سه‌رۆكی لیژنه مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕوونكرده‌وه و دواتر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆمه‌ڵێك پرسیار و گرفت و كێشه‌یان سه‌باره‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد، لەوانە ڕێکخستنەوە و چاودێریکردنی وردی نەخۆشخانە تایبەتەکان و نرخی خزمەتگوزاری، ڤایرۆسى کۆڕِۆنا و وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن ھاووڵاتییان و رێكاره خۆپارێزییەکان بە تایبەت لە دامودەزگا حکوومییەکان و قوتابخانەکان.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دواتر گفتوگۆ لەسەر یاسا بەرکارەکان و ئەو پڕۆژە و پێشنیازەیاسایانە كرا کە پێویستن بۆ ڕێکخستنی زیاتری کەرتی تەندروستی و ماف و ئەرکی نەخۆش و بیمەی تەندروستی.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌ڵامی پێویستی پرسیار و سه‌رنجه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی دایه‌وه و سوپاسی كردن كه به‌رده‌وام چاودێرن و به‌دواداچوونی جدی ده‌كه‌ن به ئامانجی باشتركردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد کە بە جێبەجێکردنی یاساکان و پەسەندکردنی ئەو پێشنیازە یاسا و پڕۆژە یاسایانەی کە لەبەردەستی لیژنەی تەندروستیدان کە بەشێکیان خوێندنەوەیان بۆ کراوە، کەرتی تەندروستی بەرەو ڕێکخستنی زیاتر دەبەن و بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەکەن.
وەزیری تەندروستی داواشی لە ھاووڵاتییان کرد کە بەردەوامبن لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ ئەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەم ببێتەوە و گیانی ھاووڵاتییان پارێزراو بێت.
له كۆتایی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه: دوابه‌دوی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ریه‌كه سه‌رۆكی لیژنه‌ى ته‌ندروستی و وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن خستهڕِوو و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌ردوولا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه و كه‌موكوڕیه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر بكرێن و خزمه‌تگوزاریی باشترى ته‌ندروستی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان و دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت كه ئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كیی لیژنه‌كه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.