Erbil 11°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 17:44

ڤاکسینی کۆڕۆنا ده‌بێتەحه‌ب‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له‌ جیهاندا ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی حه‌ب وه‌ك ڤاكسین بۆ په‌تای كۆڕۆنا كه‌ هه‌ردوو كۆمپانیای ده‌رمانی پزیشكی (Merck و Ridgeback) خه‌ریكی دروستكردنین.

فه‌رمانگه‌ی ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كانی به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی پێشان دا له‌سه‌ر ده‌رمانی به‌كارهێنانی حه‌بی monopiravir كه‌ بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی كورتی داهاتوودا بۆ چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا دروست بكرێت و بخرێته‌‌ بازاڕه‌وه‌.

حه‌به‌كه‌ ناوی Lagivrio ده‌بێت و له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ده‌خورێ دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

حه‌به‌كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه‌ به‌كاربهێنرێ، بڕیاریشوایه‌ له‌م مانگه‌دا ڕاوێژكار و پزیشكانی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر به‌ركارهێنانی حه‌به‌كه‌ كۆببنه‌وه‌ و پێشبینیش ده‌كرێ ئه‌وانیش له‌ زووترین كاتدا دان به‌ به‌كارهێنانی‌ حه‌به‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا بنێن.

به‌ریتانیا پێشبینی ده‌كات به‌ به‌كارهێنانی حه‌به‌كه‌ ڕێژه‌ی مردن به‌ په‌تای كۆڕۆنا بۆ نیوه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئازاره‌كانی ده‌رئه‌نجامی په‌تاكه‌ش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ببێته‌وه‌‌.

لای خۆیه‌وه‌ كۆمپانیای میرك كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكایه‌ پێشبینی كردووه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 10 ملیۆن دانه‌ حه‌بی دژی په‌تای كۆڕۆنا دروست بكات، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2022ش ڕێژه‌كه‌ بۆ 20 ملیۆن زیاد بكات.

جێی باسه‌ تا ئێستا كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان له‌چه‌ند وڵاتێكی جیهان وه‌ك ڤاكسین دژی په‌تای كۆڕۆنا ته‌نیا له‌شێوه‌ی ده‌رزییان دروست كردووه‌ و هاووڵاتییان به‌ دوو ژه‌م له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كاری دێنن.

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.