ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه دوای ئه‌وه‌ی وا بڵاوبووه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر هه‌مان پلان و ستراتیجییه‌تی خۆی به‌رده‌وام بێت و بۆ سه‌رتای ساڵی داهاتوو ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیلی زیاتر بخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 2.82% به‌رزبووه‌وه بووه 84.30 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساسیش 2.76% به‌رزبووه‌وه و بووه 83.09 دۆلار.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه دێت كه كۆبوونه‌وه‌كانی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س ده‌ستی پێ كرد و پێشبینیش ده‌كرێ بڕیاری زیادكردنی ڕۆژانه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو په‌سند بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.