تاتیانا مانیفیتش پسپۆرله پزیشكی مێشك وده‌مار ئاشكرای كردووه ، نیشانه‌ی روودانی یه‌كه‌م جه‌ڵته‌ی مێشك له مرۆڤ بریتیین له سه‌ر ئێشانی به‌هێز، روودانی كه‌م وكوڕی له بیر كردنه‌وه و قسه‌كردن ، پێكه‌نینێكی نائاسایی ، بێ هێزی له كاتی رۆیشتن .
ئهگهرههركهسێك ئه‌م نیشانه‌ی لێده‌ركه‌وت پێویسته به زووترین كات داوای پزیشك بكرێت و نه‌خۆشه‌كه له‌شوێنی خۆی پاڵبكهوێندرێت.
مانیفیتش ده‌ڵێت: به‌هێزی سه‌رئێشان و به‌ئه‌سته‌م بیركردنه‌وه و زه‌حمه‌تی له قسه‌كردن و بیركردنه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشه‌كه ناتوانێ هه‌ردوو ده‌سته‌كانی به‌رزبكاته‌وه هه‌ست به سه‌رسوڕان و كه‌م بینین ده‌كات ،بوونی ئه‌م نیشانانه له هه‌ر كه‌سێك ئاماژه‌یه بۆ روودانی جه‌ڵته‌ی مێشك.
ئهگهرههركهسێك ئه‌م نیشانانه‌ی هه‌بوو ،وه‌كو سه‌ره‌تا ده‌بێ هه‌وایه‌كی پاكی بۆ ئاماده بكرێت و ئه‌گه‌ر فشاری خوێنی گه‌یشته 140 له‌سه‌ر 90 بوو، ده‌بێ به پێی رێنماییه‌كانی پزیشك ده‌رمانی پێوستی پێبدرێت .
ژێده‌ر- صحافه ئه‌لجدید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.