Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:10

چاودێرێکی سیاسی : دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ رێگای چه‌که‌وه‌ هێزی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سیوشه‌یتد پرێس دوای تێپه‌ڕبوونی سێ هه‌فته‌ به‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا ئێستا لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان به‌تایبه‌تی میلیشیا شیعه‌كانی وابه‌سته‌ی ئێران ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن ،هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌رده‌ی له‌سه‌ر دابه‌شبوونی سیاسی و گرژییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی نێوان گرووپه‌ شیعییه‌ كێبڕكێكانه‌وه‌ هه‌ڵدایه‌وه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر دۆخی سه‌قامگیری عێراق.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیحسان شه‌مه‌ری،سه‌رۆكی ناوه‌ندی ته‌فكیری سیاسی له‌عێراق به‌ ئه‌سیوشه‌یتد پرێس-ی راگه‌یاندووه‌: گرووپه‌كانی وابه‌سته‌ی ئێران بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ره‌وتی سه‌درو ده‌ستبه‌ركردنی بوونیان له‌ حكومه‌تی داهاتوو، له‌ رێگای چه‌كه‌وه‌ هێزی خۆیان له‌شه‌قام ده‌رده‌خه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.