Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 13:11

فایزەر چاوەڕوان دەکات تا کۆتایی ساڵ بە بەهای 36 ملیار دۆلار ڤاکسین بفرۆشێت

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی دەرمان لەڕێی فرۆشتنی ئەو ڤاکسینەی لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتێک-ی ئەڵمانی گەشەیان پێدا، ئەمساڵ بەڕێژەی سەدا 7،2 داهاتی زیادی کردووە کە دەکاتە 36 ملیار دۆلار.

فایزەر ئاماری چارەکی سێیەمی ئەمساڵی ئاشکرا کرد و بەگوێرەی ئامارەکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا داهاتی ئەو کۆمپانیایە بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی سەدا 134 زیادی کردووە کە دەکاتە 24،1 ملیار دۆلار.

لە کاتێکدا لە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوودا داهاتی کۆمپانیاکە 10،3 ملیار دۆلار بووە واتە لەمساڵدا 14،6 ملیار زیادی کردووە کە بەنزیکەیی 13 ملیار دۆلاری داهاتی فرۆشتنی ڤاکسینی کۆرۆنایە.

کۆمپانی فایزەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە چاوەڕوان دەکەن تا کۆتایی ساڵ داهاتی فرۆشتنی ڤاکسینی کۆمپانیاکە بگاتە 36 ملیار دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.