Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 05:37

زوورگه‌زراو.. ئه‌مشه‌و پێشمه‌رگه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵێکی چه‌کدارانی داعش بووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له‌ میحوه‌ری زوورگه‌زراو له‌ شاره‌دێی پردێ ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه‌ و ناچاریان كردوون هه‌ڵبێن.

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، چه‌كدارانی داعش دووربه‌دوور ته‌قه‌یان كردووه‌ و هه‌ڵاتوون.

لای خۆشییه‌وه‌ هه‌واڵگری میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئاشكرای كرد كه‌ هه‌ندێ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ بینراوه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ته‌قه‌یان كردووه‌ و چه‌كداره‌ داعشه‌كانیش به‌ناچاری هه‌ڵاتوون.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ هیچ شه‌هید و بریندارێك نییه‌ و هه‌موو سه‌لامه‌تن.

                      

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.