وهزارهتى كارهبا له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەسەر راسپاردەی وەزیری كارەبا بۆ خێرا بەڕێوەچوونی كارەكانی گۆڕینی رێڕەوی 5 تاوەری هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی سۆران – شەقڵاوە لە چیای كۆڕەك ، دوای ئەوەی وا بڕیار بوو رۆژی پێنج شەممەش بەهاوشێوەی ئەمڕۆ لەكاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارە كارەبای نیشتمانی نەبێت ، لەئێستادا بەهۆی خێرا بەڕێوەچوونی كارەكان سبەینێ تەنیا لەكاتژمێر 10:00 تاكو 12:00 كارەبای نیشتمانی نابێت ، ئەمەش دوای ئەوەی زۆربەی كارەكان بەسەركەوتوویی ڕوو لە تەواو بوونە.
ڕاشیگهیاند: بە تەواوکردنی پرۆژەکە، توانای گواستنەوەی کارەبا بۆ دەڤەری سۆران بەرز دەبێتەوە و گرفتی نزمی ڤۆڵتیە چارەسەر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.