ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ د. كاوه مه‌حموود به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى حزبى شيووعيى كوردستانه‌وه، پيرۆزبايى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و حزبى شيووعيى كوردستان خواست.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵ و پێگه‌ى حزبى شيووعيى كوردستان له خه‌بات و تێكۆشانى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى گه‌لى كوردستاندا كرد و ڕێز و پێزانينى بۆ قوربانييه‌كانى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌شدارى و ئاماده‌يى له پرۆسه و ژيانى سياسی هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو يه‌كڕيزى و ته‌باييدا به‌رز نرخاند.
لاى خۆيه‌وه د. كاوه مه‌حموود سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌نديى حزبى شيووعيى كوردستان به‌ناوى خۆى و سه‌ركردايه‌تيى حزبيى شيووعييه‌وه سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.