كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ژماردنی ده‌ستی بۆ دوایین سندووقه‌كانی پارێزگای دهۆك كرا و به‌مه‌ش كۆتایی به پڕۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی سندووقه تانهدراوهكانی هه‌ڵبژاردن هات.
كۆمیسیۆن له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ژماردنی ده‌ستی بۆ سندووقه تانهدراوهكانی پارێزگای به‌سڕا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌ربژێری تانهنووس و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاگه‌یاندنكاره ڕێگهدراوهكان ئه‌نجام درا.
ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌نجامی ژماردنی ده‌ستی سندووقه‌كانی به‌سڕا ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ده‌كرێ بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه كه سبه‌ی پێنجشه‌م ده‌ست به سه‌یركردنی ئه‌و به‌ڵگانه دكه‌ن كه له‌گه‌ڵ پاشكۆی تانه‌كان له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دیاله و بابل و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف پێشكه‌ش كراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری كۆتایی به پرسی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.