بەڕێوەبەری قوتابخانەی عەلی مەردان كه لهسهر ههڵكردنی ئاڵای كوردستان فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهرچووبوو، گەڕێنرایەوە بۆ قوتابخانەکەی.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاخەوان عەبدوڵا کاندیدی سەرکەوتووی پارتی دیموکرای کوردستان لە کەرکووک لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: مامۆستا تەها مەجید بەڕێوەبەری قوتابخانەی عەلی مەردان هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە تا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبێت.
ڕاشیگهیاند: ئەومان بۆ ناو قوتابخانەکەی بردەوە و داوامان لێ کرد خۆی و هاوپیشەکانیان بەردەوام بن لە پێگەیاندنی نەوەکانمان لە کەرکووک.
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاند: ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بیپارێزین و ڕێگربین لەوەی هەڵەیەک یاخود تاوانێکی بەرامبەر بکرێت.
جێی باسە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، قوتابخانەی عەلی مەردانی سەرەتایی لە ڕێوڕەسمێکدا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ساڵی نوێی خوێندنى لە قوتابییانی قوتابخانەکەى پیرۆز كرد، بەم هۆیهوه تهها مهجید بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لەلایەن ئەمنی وەتەنییەوە بڕیاری دهستگیركردنی بۆ دهردهكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.