سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی ڕۆڵی قوتابییان دەکات و پشتگیری خۆی بۆ ئهوان و گهنجان دووپات کردەوە.
مەسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئێوارهی ئهمڕۆ لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان-ههولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 و 2020-2021 بهشداری کرد و لە ئاهەنگەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
لەسەرەتای گوتارەکەدا پیرۆزبایی خۆی لە دەرچووان کرد، وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە گشت قۆناغەکانی ژیان.
مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا ستایشی ڕۆڵی قوتابییانی کرد و پشتگیری خۆی بۆ ئەوان خستەڕوو و گوتی: ئێوە سەرچاوەی هیوای ئێمەن و سەرچاوەی هێزن، خاڵی دەستپێکن و بەردی بناغەی داهاتوون.
گوتیشی: کوردستان لە سایەی ئێوەوە دەتوانێت ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرینگ لە ناوچەکەدا و منیش هاوکارتان دەبم بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانتان.
هەروەها مەسرور بارزانی ڕایگهیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڕیفۆرمکردنەوە بەردەوام کار دەکات بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان بۆ ئەوەی داهاتوویێکی باشتر و درەوشاوەتر بۆ گەنجان دابین بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.