وەزیری کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ 615 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد کراوە و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانیش 3 كاتژمێر له ساڵانی پێشوو زیاتر بووه.
کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەهۆی چاکسازییەکانی کۆمپانیای داناگاز لە ماوەی 12 تا 26 مانگی ڕابردوو، 600 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە، گازی ماڵانیش کەم بووەوە، سەرەڕای ئەم حاڵەتە لە مانگی ڕابردوو 20 کاتژمێر و 32 خولەک کارەبامان داوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تەواوی هەوڵیان ئەوەیە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بکەن، ئەمساڵ لەگەڵ ساڵانی پێشتر کاتژمیرەکانی پێدانی کارەبا سێ كاتژمێر زیاتر بووە.
وه‌زیری كاره‌با هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه 22 هەزار سەرپێچی لا براون و ئێستا هاووڵاتییان به‌خۆشیان بە ڕۆشنبیرییەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ کارەبا دەکەن، سوپاسیان دەکەین، ئەمە هاندەرێکی دیکەش بووە.
له‌باره‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك، وه‌زیری كاره‌با ڕایگه‌یاند: ملیۆنێک و 21 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون، نزیکەی 70% پرۆژەکە جێبەجێ کراوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری كاره‌با ڕایگه‌یاند: لە پلانمان دایە بە هەمان شێواز و تەکنۆلۆژیای وێستگەی گازی گەرمیان، ئەو گازەی کە لە کێڵگەکان بە فیڕۆ دەچێت و ژینگە پیس دەکات و زیانی تەندروستی هەیە، لە شوێنەکانی دیکەش بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار بێنین، وێستگەی گەرمیان باشترین پرۆژەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.