ئایا منداڵه‌كه‌ت له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له ماڵه‌وه پێویستی به وانه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت؟
پرسیارێكه و زۆرێك له كه‌سوكاری قوتابییانی سه‌ره‌قاڵ كردووه، به تاییبه‌تی ئه‌وانه‌ی به كاری رۆژانه‌ی خۆیان خه‌ریكن، ده‌رفه‌رتی ئه‌وه‌یان نییه خوێندن به منداڵه‌كانیان بڵێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه مامۆستای تایبه‌تی بۆ منداڵه‌كانیان ئاماده بكه‌ن.
كه‌ی قوتابی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی پێویستی به وانه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت؟
چه‌ندین ئاماژه هه‌ن ده‌ری ده‌خه‌ن كه منداڵه‌كه‌ت پێوستی به وانه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و ئاماژانه ده‌توانیت بڕیاری دابینكردنی مامۆستای تایبه‌ت بۆ منداڵه‌كه‌ت ئاماده بكه‌یت:
- به زه‌حمه‌ت فێربوون:
هۆكاری سه‌ره‌كی به زه‌حمه‌ت فێربوونبوونی منداڵان بۆ فاكته‌ری بۆ ماوه‌یی یان بایۆلۆجی ده‌مارگیری ده‌گه‌رێته‌وه، بۆیه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشك ده‌كات، له ئه‌نجامدا منداڵه‌كه به زه‌حمه‌ت فێری خوێندنه‌وه و نووسین ده‌بێت .
دۆزینه‌وه‌ی گرفتی به زه‌حمه‌ت فێربوون منداڵ ئاسانه له ڕێگه‌ی كه‌مووكوڕی له نووسین یان له خوێندنه‌وه، یاخود نه‌بوونی توانا له پرۆسه‌ی بیركاری، نه‌بوونی توانای له به‌دواداچوونی له‌نێو پۆلدا ده‌رده‌كه‌وێت.
-نه‌بوونی ته‌ركیزكردن:
له‌و ته‌مه‌نه‌دا منداڵ زۆربه‌ی كاته‌كانی به یاریكردن به‌سه‌ر ده‌بات، كاتێ ده‌چێته قوتابخانه بێ ئه‌وه‌ی بچێته دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان تووشی گه‌وره‌ترین بابه‌ت ده‌بێته‌وه كه نه‌بوونی ته‌ركیزكردنه له‌نێو پۆلدا به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ مامۆستا،چونكه مێشكی زۆرتر به‌یاریكردن سه‌رقاڵ بووه .
-خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت:
ئه‌و ئه‌و منداڵانه‌ی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن، پێویستیان به وانه‌ی تایبه‌ت و مامۆستای تایبه‌ت ده‌بێت له ماڵه‌وه.
-لاوازی له بابه‌تێكی دیاریكراو:
له‌وانه‌یه قوتابی ته‌نیا له بابه‌تێك یان له دوو بابه‌ت یان زیاتر ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بێت و لاواز بێت، به زه‌حمه‌ت فێر ده‌بێت و وه‌رده‌گرێت، هه‌ندێكجار قوتابی به زه‌حمه‌ت فێری وانه‌ی ئینگلیزی یان بیركاری ده‌بێت، كه‌سوكاریشیان به هۆی سه‌رقاڵی به ژیانی رۆژنانه‌ی خۆیان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نییه هاوكاری منداڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ فێركردن و خوێندنه‌وه، له‌و كاته‌دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كه ناچار ده‌بیت مامۆستای تایبه‌ت بۆ منداڵه‌كه بگریت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- تعلیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.