Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:27

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی نزیکی کورد ئیسماعیل بێشکچی کرد

کوردستان TV
100%


پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ 2021.11.3 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی نزیکی کورد (ئیسماعیل بێشکچی) و موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەران و کارگێڕی دەزگای وەقفی بێشکچی لە تورکیا و هەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەریان کرد.
لەدیدارکەدا، نووسەری گەورە و دۆستی نزیکی کورد (بێشکچی) کورتە باسێکى لەبارەى چەند پرسێکى گرنگى مێژوویی و قۆناغەکانى ئەو غەدر و زوڵمەى لەمێژوودا لە نەتەوەى کورد کراوە و بەشێک لەو توێژینەوە کەللتوریانەى کە نەیارانى کورد لە ڕێگەى هەندێک توێژەرەوە بەمەبەستى سڕینەوەى ناسنامەیى نەتەوەیی کورد لە کوردستان ئەنجامیانداوە کرد.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهاتن و خۆشحاڵبوونی بەسەردانی نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی نزیکی کورد ئیسماعیل بێشکچی بۆ هەولێری پایتەخت و دیوانى پارێزگاى هەولێر، ئاماژەی بەوەدا کە هەولێر ماڵی بێشکچیە و ئەمڕۆش شەرفمەندین کە بەڕێزتان سەردانتان کردووین، هەموو خەڵکى کوردستان لەدڵەوە خۆشیان دەوێى، ئێمە خۆمان بە قەرزاری بەڕێزتان دەزانین و ئومێد دەکەین هەمیشە ساغ و سەلامەت و تەندروستبن و هەرچی لەتوانامان ئێمەش دا بێت بۆ بێشکچی و هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای وەقفی ئیسماعیل بێشکچی وەک پارێزگای هەولێر ئامادەین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.