فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، سێ حەشارگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە بۆردومان کرد.
فەرماندە لە حەشدی عەشایەری سوننە، ئەحمەد عوبێدی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، سێ حەشارگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین رۆژھەڵاتی ناحیەی عوزێم باکووری پارێزگای دیالە، بۆردومان کردووە.
ئەحمەد عوبێدی زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزه عێراقییهكان لە پێنج میحوەرەوە، ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.