ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆژەی ڕووپەسەندی گەشتیاری بەسەر كردەوە كە ئێستە لە قۆناغی دروستكردندایە و دەكەوێتە سەر ڕێگەی سۆران- جوندیان.
لەمیانی سەردانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندی یاوەری بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پرۆژەكەی بەسەر كردەوە كە لە مۆتێلێکی 35 یەکەی گەشتیاری، 10 كوشكی فرۆشیاری، سپۆرت سەنتەر، ڕیستۆرانت، كەپری مۆدێرن و پاركینگ پێك هاتووە.
جێی ئاماژەیه، 90%ی پرۆژەكە سەوزایییە و ڕەچاوی کوالیتییەکی بەرزی ژینگەپاری کراوە و هەوڵ دراوە ژینگەی سەوزایی دەڤەرەکە و جۆری دار و بەروبوومەکانی تێدا پارێزراو بێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، خۆشحاڵی خۆی بۆ قۆناغبڕیی پرۆژەكە دەربڕی و بە هەنگاوێكی دیكەی پێشكەوتنی كەرتی گەشتیاری لە دەڤەرەكە ناساند و هیوای خواست ببێتە هۆكارێكی تری بووژانەوەی ئابووریی لە سۆران.
پرۆژەكە بە گوژمەی 3 ملیار دینار لەلایەن وەبەرهێنەری ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆژەیەکی گەشتیاری مۆدێرن لە سۆران دەکرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.