گهوره ڕاوێژكارێكی هاوپهیمانان ئاشكرای كرد، هاوكار دهبین له دامهزراندنی دوو لیوا هاوبهشهكهی پێشمهرگه و سوپای عێراق.
وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: ئەمڕۆ سێشهم عەميد روكن هەژار عومەر ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ (تاد بۆرۆس) گەورە ڕاوێژکاری هاوپەیمانان و شاندی یاوەری کرد.
ههروهها بڵاوی كردهوه: لەدیدارێکدا باسیان لە دوایین ئامادەکارییەکانی دامەزراندی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی کرد، شاندی میوان دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پاڵپشت و هاوکار دەبن بۆ دامەزراندنی ئەو دوو لیوا هاوبەشە، هەروەها هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاری و هێرشی ئاسمانی لە شەڕی دژی داعش.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق-ئەمریکایان کرد بە بەشداریی شاندى باڵای هەرێم.
شایانی باسە وابڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا لیژنەی بەرگری و ئاسایش لەنێوان عێراق-ئەمریکا بە بەشداری عەمید روکن هەژار عومەر نوێنەری هەرێمی کوردستان گەڕێکی تری کۆبوونەوەکان ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.