پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كان و سبه‌ش ده‌ست به پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند: هه‌ردوای لافاوه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر دانرا به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خێزان و هاووڵاتییانه‌ی كه زیانیان لێ كه‌وتبوو.
ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و خانووانه‌ی به لافاوه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو له كۆڕێ و مه‌لائۆمه‌ر و شاری زێڕین و گوندی كۆری و گردجۆتیار زه‌ره‌رمه‌ندبوون بریتین له 501 خانوون، ئه‌مڕۆ سێشه‌میش ژماردن و جه‌ردی شارۆچكه‌ی ته‌قته‌قیش كۆتایی هات كه له‌وێش 60 خانوو به لافاو زه‌ره‌رمه‌ند بوون، واته كۆی گشتی خانووه زیانلێكه‌وتووه‌كان به لافاوه‌كه بریتییه له 561 خانوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای دیاریكردنی سه‌رجه‌م زیانه‌كان و خه‌ملاندنیان، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م به ڕاپۆرتێك بۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تمان به‌رز كرده‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكراشی كرد: هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌یوه‌ندی پێمانه‌وه كرد و پێی ڕاگه‌یاندین كه ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه زیانمه‌ندبوونه به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی لیژنه‌كان خه‌ملاندن و ته‌خمینیان كردووه، ئێمه‌ش وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر لێره‌وه ئه‌و موژده‌یه به هاووڵاتییانی زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه له به‌یانییه‌وه پڕۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی: بێگومان رێژه‌ی زیانه‌كان هه‌مووی وه‌ك یه‌ك نییه و لیژنه‌كان قه‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان دیاری كردووه، ئێمه‌ش به‌ڵێنمان به سه‌رۆكی حكوومه‌تداوه و به هاووڵاتییانیش ده‌ده‌ین كه پڕۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكه‌ین و به‌گوێره‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت دیاری كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیركراوه و ئێستا له گرتووخانه‌یه به‌هۆی سه‌رپێچییه‌كان كه بووته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی لافاو له شاره‌كه ڕووبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.