بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایگهیاند، تا ئێستا تەنھا تێستی كۆرۆنا مەرجی گەشتكردنە و كارتی ڤاكسین نەبووەتە مەرج و بڕیار بۆ گەشتكردن، بۆیە كە بڕیار بگاتە دەستمان، ئێمەش دیراسەی دەكەین و بڕیاری خۆمان دەدەین.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق، بڕیاری داوە پێویستە ئەوەی گەشتیار بێت، كارتی ڤاكسینی پێ بیت و پشكنینی كۆرۆنای نەرێنی بێت، بۆ ئەوەی بتوانێ گەشت بكات، بڕیارەكەش ئەمڕۆ جێبەجێ دەكرێت و پێویستە سەرجەم فڕۆكەخانەكان پابەند بن، ھەردوو فڕۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانیش كار بە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراقی دەكەن .
ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایدهگهێنێت: لای ئێمە تا ئێستا تەنھا پێویستە ئەوەی گەشت بكات تێستی كۆرۆنای ھەبێت و كارتی ڤاكسین نەبووەتە مەرجی گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ گەشتیاران، چونكە بڕیارێكی لەو شێوەیەمان بەدەست نەگەیشتووە.
دهشڵێت: ھەر كاتێك بڕیارەكە بەدەستمان بگات، دیراسەی دەكەین، ئەوكات ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین، بەڵام تا ئێستا لای ئێمە كارتی ڤاكسین نەبووەتە بڕیار بۆ گەشتكردن.
فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتی ھەولێر: ھیچ بڕیارێک نەھاتووە کارتی ڤاکسین ببێتە مەرجی گەشتکردن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.