Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 12:28

کۆمپانیای دانە غاز : سەرجەم قەرز و حەقدەستەکانمان لە ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای دانە غاز-ی ئیماراتی رایگەیاند کە داھاتەکەی لە میانی 10 مانگی رابردوودا، بەڕێژەی 78 لەسەدا لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و گەیشتووەتە 150 ملیۆن دۆلار.

کۆمپانیای دانە غاز کە یەکێکە لە ھاوبەشانی کۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە داھاتەکەی لە میانی 10 مانگی رابردوودا، بەڕێژەی 78 لەسەدا لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و گەیشتووەتە 150 ملیۆن دۆلار، ئەوەیش لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و وەرگرتنی حەقدەستەکانی لە ھەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لەئێستادا، کۆمپانیای دانە غاز ، حەقدەست و قەرزەکانی لە ھەرێمی کوردستان وەرگرتووەتەوە و ھاتووە: "لەئێستا ھیچ قەرزێکمان لە ھەرێمی کوردستان نەماوە و سەرجەم حەقدەستەکانمان وەرگرتووەتەوە".

بەپێی راگەیەندراوەکە لای خۆیەوە، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز، پاتریک ئاڵمان وارد رایگەیاندووە کە کۆمپانیاکەی سەرجەم قەرز و حەقدەستەکانمان لە ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە و گوتیویەتی: "ئەمەیش وا دەکات متمانەی زیاترمان ھەبێت بۆ فراوانکردنی کارەکانمان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی زیادکردنی داھاتمان"

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.